ئەمڕۆ شاومی چەندین بەرهەمی نوێی نمایش کرد و لە نێویاندا تابلێتی Redmi Pad 2 Pro هەبوو. تابلێتەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 12.1 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی 2.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 600 نێت. پرۆسێسەری چوار نانۆمەتری Snapdragon 7s Gen 4 لەسەر جێگیر کراوە و لە پێشەوە و پشتەوەی کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵی هەیە.
پاتری تابلێتەکە قەبارەی 12,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتیگری لە بارگاوی کەرەوەی 33 وات دەکات. خاوەن چوار بڵندگۆی جیاوازە و پشتگیری لە پێنووس و تەختەکلیلی زیرەک دەکات. نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و جۆری وای فای واتە بە بێ سیم کارت بریتییە لە 299 یۆرۆ. وە بۆ جۆری سیم کارت بریتییە لە 379 یۆرۆ و شاومی جۆرێکی تایبەتی بە ناوی Matte Glass ڕاگەیاندووە کە تیشک دانەوەی کەمە و هەستی کاغەزت پێ دەبەخشێت لە کاتی بەکارهێنان. نرخی ئەم جۆرە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 379 یۆرۆ بۆ جۆری وای فای و جۆری سیم کارتی لێ بەردەست ناکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/56pdv9Q
via IFTTT
0 تێبینیەکان