کەمێک پێش ئێستا کواڵکۆم چیپسێتی Snapdragon 8 Elite Gen 5 نمایش کرد. ئەمە بەهێزترین بەرهەمی کۆمپانیای کواڵکۆمە بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ئەندرۆید. بەراورد بە نەوەی پێش خۆی بە شێوەیەکی گشتی %20 بەهێزترە و %35 کەمتر وزە بەکار دەبات. لەسەر بنچینەی 3 نانۆمەتری درووست کراوە و خاوەن 2 ناووکی گەورەیە بە خێرایی 4.6 گێگاهێرتز و 6 ناووکی بە خێرایی 3.62 گێگاهێرتزییە. گرافیکی چیپسێتەکە %23 چوستی زیاترە و %20 کەمتر وزە بەکار دەهێنێت. بۆ یەکەمین جارە چیپسێتەکانی کواڵکۆم پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Unreal Engine 5 وەک Ray Tracing بکات.

بۆ ڤیدیۆ تۆمار کردن پشتگیری لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ تاوەکو 8K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات. مۆدێمی نوێی X85 5G لەسەر جێگیر کراوە کە خێراترە و کەمتر وزە بەکار دەبات بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. چیپی نوێی Qualcomm Hexagon NPU بۆ زیرەکی دەستکرد لەسەر جێگیر کراوە کە %37 خێراترە و باشتر گونجێندراوە بۆ کار پێکردنی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد. یەکەمین کۆمپانیا کە ئەم چیپسێتە لەسەر مۆبایلەکانی جێگیر بکات کۆمپانیای شاومی دەبێت. بۆ یەکەمین جارە چیپسێتێکی مۆبایلە زیرەکەکان پشتگیری لە فۆرماتی APV بۆ تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی بەرز.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/FJ5PRGB
via IFTTT
0 تێبینیەکان