شاومی دوو مۆبایلی نوێی لە زنجیرەی تی نمایش کرد

شاومی ئەمڕۆ بۆنەی بەست و نوێترین بەرهەمەکانی نمایش کرد. لە نێویاندا مۆبایلی Xiaomi 15T و 15T Pro هەبوو. جۆری ئاسایی ڕوونماکەی گەورەترە و ئێستا قەبارەی 6.83 ئینجە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 2,772 * 1,280 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. هەروەها ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,200 نێت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای OIS دەکات و کامێرای تێلەفۆتۆی بە هەمان ڕوونی هەیە بۆ 2 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ. کامێرای گۆشە فراوانەکەی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە. چیپسێتی مۆبایلەکە MediaTek Dimensity 8400 ـە. پاترییەکەی قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.

هەرچی جۆری پرۆیە، بە چیپسێتی MediaTek Dimensity 9400 Plus بەهێز کراوە و تێکڕای نوێبوونەوەی ڕوونماکەی 144 هێرتزە. لەگەڵ ئەوەش کامێرای تێلەفۆتۆکەی توانای تاوەکو 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە و بارگاوی کەرەوەکەی خێرایی 90 واتە و پشتیگری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەلیش بە خێرایی 50 وات دەکات. تەواوی تایبەتمەندییەکانی دیکەی هاوشێوەیە لەگەڵ جۆری ئاسایی و هەردوو جۆرەکەی خاوەن بڕوانامەی IP68 بۆ بەرگری بەرامبەر ئاو و خۆڵ و تۆز.

نرخی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 649 یۆرۆ (762 دۆلار) و جۆری پرۆ بۆ هەمان بیرگە و ڕام بریتییە لە 799 یۆرۆ (939 دۆلار).

هەروەها شاومی ڕایگەیاند بەم خشتەیە وەشانی HyperOS 3 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 16 بۆ بەرهەمەکانی بەردەست دەبێت:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/JKaZxj0
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە