ئەمڕۆ کۆمپانیای DJI نوێترین کامێرای قەبارە بچووکی خۆی بە ناوی DJI Osmo Nano نمایش کرد. هەستەوەرێکی 1/1.3 ئینجی هەیە و توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی هەیە تاوەکو ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا. پاتری کامێراکە بەرگەی 55 بۆ 60 خوولەک دەگرێت لە کاتی تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا. هەروەها ئەگەر بە دۆکەکەیەوە پەیوەست بکرێت و بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 24 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆی پێ تۆمار بکرێت بەرگەی 200 خوولەک دەگرێت. کامێراکە دژە ئاوە و تاوەکو قووڵی 10 مەتر ئاو بەرگە دەگرێت بەڵام دۆکەکەی بڕوانامەی IPX4 هەیە واتە تەنها دژە پرشەی ئاوە. تەنها کامێراکە کێشی 52 گرامە و کاتێک دەبەسترێت بە دۆکەکەیەوە کێشی دەبێت بە 124 گرام (دۆکەکەی بریتییە لە بەشی خوارەوەی کە تێیدا دەتوانیت تەماشای ئەو ڤیدیۆ و وێنانە بکەیت کە بە کامێراکە تۆماری دەکەیت و بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کامێراکەش بەکار دێت).
نرخی کامێراکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت بریتییە لە 309 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 339 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/eiautEK
via IFTTT
0 تێبینیەکان