کواڵکۆم دوو بەهێزترین چیپسێتی خۆی بۆ کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز نمایش کرد

پاش دوو ساڵ کواڵکۆم چیپسێتی نوێی بۆ کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز نمایش کرد. بەڵام ئەمجارەیان دوو دانەیە و بریتیین لە Snapdragon X2 Elite و Snapdragon X2 Elite Extreme. کواڵکۆم دەڵێت پرۆسێسەری Snapdragon X2 Elite Extreme بۆ کۆمپیوتەرە تەواو ئاست بەرزەکان درووست کراوە و دەتوانێت بەکار بێت بۆ توێژینەوەی زانستی و شیکردنەوەی زانیارییە ئاڵۆزەکان و دەستکاری ڤیدیۆ بە شێوازی پڕۆفیشناڵ و زیاتریش. ئەم پرۆسێسەرە نوێیە لەسەر بنچینەی 3 نانۆمەتری درووست کراوە و 18 ناووکی CPU هەیە!!!!!! و ناووکی سەرەکی خێرایی دەگاتە 5.0 گێگاهێرتز! کواڵکۆم دەڵێت ئەم پرۆسێسەرە %75 خێراترە بەراورد بە ڕکابەرەکانی. کواڵکۆم ئەم دوو چیپسێتە بە بەهێزترین چیپسێتی مێژوو ناودەبات بۆ ویندۆز

گرافیکێکی تازەی لەسەر جێگیر کراوە کە کواڵکۆم دەڵێت 2.3 هێندە باشتر کراوە لە ڕووی چووستی و بەکار بردنی وزەوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.

تەواوی تایبەتمەندییەکانی هەردوو چیپسێتەکە و بەراورد کردنیان بە نەوەی پێش خۆی.

سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد، Qualcomm Hexagon NPU نوێی لەسەر جێگیر کراوە کە توانای 80 تێرافلۆپسی هەیە و کواڵکۆم دەڵێت خێراترینە بۆ لاپتۆپەکان.

هەرچی دەربارەی جۆری Snapdragon X2 Elite ـە 18 ناووکی هەیە بەڵام خێرایی کۆتایی دەگاتە 4.7 گێگاهێرتزە. هەروەها GPU ـەکەی خێرایی کۆتایی کەمترە بەڵام هەر لەسەر بنچینەی 3 نانۆمەتری درووست کراوە. یەکەمین لاپتۆپەکان بە ئەم پرۆسێسەرە نوێیانەوە لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوو نمایش دەکرێن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/UQ4sXhc
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە