مایکرۆسۆفت ئامرازێکی نوێ بە ناوی Agent Mode لە هەردوو ئەپی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ و وۆرد بەردەست دەخات. لە ڕێگەی ئەم ئامرازەوە تەنها بە نووسینی داواکارییەکانت دەتوانیت خشتە و نووسینی ئاڵۆز لە ئێکسڵ و وۆرد درووست بکەیت. واتە هاوشێوەی چاتبۆتەکان (چات چی پی تی، جێمینای، کڵۆد) دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت. ئەم ئامرازە نوێیە بە مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکردی کڵۆد بەهێز کراوە و دەتوانێت پرێزنتەیشنیشت بە پاوەرپۆرینت درووست بکات. هەموو ئەم تایبەتمەندییانە بەشێک دەبن لە Copilot Chat.

مایکرۆسۆفت دەڵێت ئەم ئامرازە نوێیە %57.2 بەدەست هێناوە لە تاقیکردنەوەی SpreadsheetBench کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی دەستکاری کردن و درووستکردنی خشتە بە زیرەکی دەستکرد. ئەم ڕێژەیە بەرزترە لە زیرەکییە دەستکردەکانی دیکە بەڵام هێشتا کەمترە لە توانای مرۆڤ کە %71.3 ـە. ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بۆ بەشداربووانی Microsoft 365 Copilot بەردەستە کە بەشێکن لە پرۆگرامی Frontier.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9MmrN0D
via IFTTT
0 تێبینیەکان