ئەپڵ ئەمشەو کۆنگرەی بەست و نەوەی نوێی بەرهەمەکانی نمایش کرد، کە ئایفۆن 17 لە خۆ دەگرت. نەوەی نوێی ئایفۆن لە زۆر ڕووەوە باشتر کراوە، وەک پاتری، ڕوونما، بارگاوی کردنەوە و زۆر زیاتر.
ئایفۆنە نوێیەکە قەبارەی گەورەترە بەروارد بە نەوەی پێشووتری، ئێستا 6.3 ئینجە و لە کۆتاییدا تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای ProMotion دەکات کە تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکە بە پێی بەکارهێنان ڕێک دەخات. ئەوەشمان بیر نەچێت ڕوونماکەی ئێستا دژە تیشکدانەوەیە واتا چینی Anti Reflective لە خۆ دەگرێت. هەروەها ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,000 نیت.
کامێراکانیش باشتر کراون، ئێستا هەردوو کامێرای بەشی پشتەوەی ڕوونییەکانیان 48 مێگاپیسکڵە، کامێرای سەرەکی توانای دوو هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە بە بێ لە دەست دانی ڕوونی. کامێرای گۆشە فراوانیش بە هەمان شێوە 48 مێگاپیسکڵە و توانای چرکاندنی وێنەی چوار هێندە زیاترە بەراورد بە نەوەی پێشووتری.
کامێرای سێڵفیش باشترکراوە، ئێستا 18 مێگاپیکسڵە، هەر ئەوەندە نا! بەڵکو تایبەتمەندی Center Stage هەیە کە بە شێوەی خۆکارانە بە دوای تەن و مرۆڤەکان دەکەوێت کە لە کاتی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان. ئەوەشمان بیر نەچێت توانای چرکاندنی وێنەی ڕووبەری فراوانتری هەیە.
بە چیپسێتی A19 بەهێز کراوە، شەش ناووکی CPU هەیە کە چوار ناوکییان سەرەکین و دوو ناوکییان بۆ کاری ڕۆژانەن، هەروەها پێنج ناووکی GPU هەیە کە ئەپڵ دەڵێت بە شێوەیەکی بەرچاو لە نەوەی پێشووتری باشترە.
هەروەها ئەپڵ چیتر بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت نەهێشت و ئایفۆنە نوێیەکە نرخی لە 799 دۆلار دەست پێ دەکات بۆ بیرگەی 256 گێگابایت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/QvjOH02
via IFTTT
0 تێبینیەکان