زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی کارا کرا

کەمتر لە کاتژمێرێک پێش ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند سیستەمی زانکۆلاینی بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی کارا کردووە. دەرچووان دەتوانن سەردانی خوێندنگەی خۆیان بکەن بۆ دەستخستنی ناوی بەکارهێنەر (username) و تێپەڕەوشە (password). ئەمساڵ گۆڕانکاری لە سیستەمەکەدا کراوە و پێویستە خوێندکار پێشوەختە ژمارەیەکی مۆبایل تۆمار بکات و پاشان کۆدی OTP بۆ بگەڕێتەوە. وەزارەتەکە دەڵێت زۆر گرنگە دەرچوان ژمارە مۆبایلی خۆیان تۆمار بکەن بە پێچەوانەوە ئەگەر هەر ژمارە تەلەفۆنێکی دیکە بەکار بهێنن لە ڕووی یاساییەوە بەرپرسیار دەبن. سیستەمی زانکۆلاین بۆ ماوەی 8 ڕۆژ واتە تاوەکو ڕۆژی 30 ئەم مانگە کارا دەبێت، بەڵام زۆرجار وەزارەتەکە ئەم ماوەیە 2 ڕۆژ درێژ دەکاتەوە و دەیکات بە 10 ڕۆژ.

ئەمساڵ 57,980 دەرچووی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) داواکاری بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن. تۆش ئێستا دەتوانیت کرتە لێرە بکەیت و داواکاری پێشکەش بکەیت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0O8UYnQ
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە