مایکرۆسۆفت کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات کە بریتییە لە تاقیکردنەوەی خێرایی ئینتەرنێت ڕاستەوخۆ لە بەشی تاسکباڕ و بە بێ هیچ ئەپێک. ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا لە ژێر تاقیکردنەوە دایە و کاتی بەردەست بوونی دیار نییە.
مایکرۆسۆفت کار لەسەر چەند تایبەتمەندییەکی تری نوێ دەکات کە وا بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا بەردەستی بخات. لەوانە دیزاین کردنەوەی Start menu و تێهەڵکێش کردنی لەگەڵ Phone Link (لە ئێستادا لای ئێمە بەردەستە). هەروەها مۆدێکی نوێی یاری کردن کە تایبەتە بە کۆنسۆڵە دەستییەکان.
شایەنی باسە ئەم تایبەتمەندییانە بەشێک نین لە نوێکردنەوەی گەورەی 25H2 کە لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە (نوێکردنەوەی 25H2 بریتییە لە نوێکردنەوەی سیستەمی ویندۆز بە چەندین تایبەتمەندی نوێ لە نیوەی دووەمی ساڵدا).
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/bRBdG4H
via IFTTT
0 تێبینیەکان