سامسۆنگ مۆبایلێکی ئاست نزمی نوێی ڕاگەیاند کە تەنها پشتگیری لە تۆڕی نەوەی چوارەم دەکات بە ناوی Samsung Galaxy A07 (4G). ئەم مۆبایلە بە چیپسێتی Helio G99 بەهێز کراوە و هەرچەندە ئاست نزمە بەڵام 6 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێدەگات.
بڕوانامەی IP54 بۆ دژە خۆڵ و تۆز و پرژەی ئاو هەیە و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +720 و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و 2 مێگاپێکسڵیشی وەک کامێرای قووڵی هەیە و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە. پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە کە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 25 وات دەکات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە وڵاتی ئەندەنووسیا بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 86 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 120 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Epesb9N
via IFTTT
0 تێبینیەکان