مۆبایلی Redmi Note 15 بە چیپسێتی Snapdragon 6s Gen 3 و پاتری 5,800 مللی ئەمپێری نمایش کرا

ئەمڕۆ شاومی لە چین بۆنەی بەست و مۆبایلی Redmi Note 15 لە پاڵ دوو مۆدێلی پرۆی زنجیرەکە نمایش کرد، کە لە چەند ڕوویەکەوە باشترکراوە بەروارد بە نەوەی پێشووتر.

ڕوونماکەی قەبارەی 6.77 ئینجە و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,200 نیتە و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما جێگیر کراوە. چیپسێتی Snapdragon 6s Gen 3 لە خۆ دەگرێت. بە ڕووکاری HyperOS 2 بنەچە لەسەر ئەندرۆید 15 کار دەکات.

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرێت و کامێرایەکی سێڵفیش بە ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرێت. پاترییەکەی قەبارەی 5,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە (Reverse Charging) بە خێرایی 18 وات دەکات.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و 6 گێگابایت بریتییە لە 140 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و 8 گێگابایت بریتییە لە 155 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و 8 گێگابایت بریتییە لە 180 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/YLAfylm
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە