ئەدۆبی ئەپی Premiere Pro و After Effect بۆ لاپتۆپەکانی Arm بەردەست کرد

لە کۆتاییدا و دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئەدۆبی وەشانی چوار لە ئەپەکانی خۆی بۆ لاپتۆپەکانی Arm بەردەست دەکات، Adobe Premiere Pro، Adobe After Effect، Adobe Audition و Media Encoder. هەر چوار ئەپەکە ئێستا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستن، بەڵام هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی وەشانی لاپتۆپەکانی ئینتێڵ لە خۆ ناگرن.

ئەپی Premiere Pro پشتگیری لە Plug-In لایەنی سێیەم و فایلی جۆری ProRes ناکات. هەروەها ناتوانرێت ڤیدیۆ هەناردە (Export) بکەیت لە جۆری فایلی H.264 و HEVC.

ئەپی After Effect هەمان کێشەی هەیە، پشتگیری لە فایلی ProRes ناکات و ناتوانرێت هەناردە (Export) فایلی ARRIRAW، SWF، GoPro CinePro JPEG20000 in MXF و WMV بکات. بەهەمان شێوە پشتگیری لە Plug-In لایەنی سێیەم ناکات لە ئێستادا، بەڵام ئەدۆبی ڕایگەیاند لە داهاتوودا پشتگیری Plug-In لایەنی سێیەم زیاد دەکەن.

بەهەمان شێوە هەردوو ئەپی Audition و Media Encoder هەندێک لە تایبەتمەندییەکان لە خۆ ناگرن. ئەدۆبی لە کۆتایی ساڵی 2020 وەشانی Arm ئەپی Photoshop بەردەست کرد، بەڵام کاتێکی زۆری خایاند تاکو Premiere Pro و After Effects بەردەست بکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/iWbRoOQ
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە