گووگڵ ڕکابەری MagSafe ئەپڵی ڕاگەیاند

مۆبایلە نوێیەکانی گووگڵ لە زنجیرەی پێکسڵ 10 پشتگیری لە ستانداردی نوێی بارگاوی کردنەوەی بێتەل بە ناوی Qi2 دەکەن. گووگڵیش لەسەر بنەمای ئەم ستانداردە نوێیە بۆ یەکەمین جار چەند زیاد کراوێک (Accessories) بۆ مۆبایلەکانی Pixel 10, Pixel 10 Pro, Pixel 10 Pro XL, Pixel 10 Pro Fold بەردەست دەکات.

زیاد کراوێکیان بریتییە لە بارگاوی کەرەوەیەکی نوێی بێتەل بە ناوی Pixelsnap Charger کە دەتوانێت بە خێرایی 25 وات مۆبایلی Pixel 10 Pro XL و بە خێرایی 15 وات مۆبایلەکانی Pixel 10, 10 Pro, 10 Pro Fold بە شێوەی بێتەل بارگاوی بکاتەوە. بێگومان جۆرێکی ئەم بارگاوی کەرەوەیەش بەردەست دەکرێت کە ڕاگر (ستاند)ی هەیە.

یەکێکی تر لە زیاد کراوەکان بریتییە لە بارگاوی کەرەوەیەکی بازنەیی کە ئەڵقەیەکی هەیە و دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ بارگاوی کردنەوە لە کاتی تەماشا کردنی فیلم و ئەنجامدانی پەیوەندی ڤیدیۆی و زیاتریش.

گووگڵ هەندێک بەرگ (کەڤەر) نوێشی بە هەمان ناو بۆ ئەم زنجیرەیە ڕاگەیاندووە کە پێویست ناکات لێیان بکەیتەوە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت بارگاوی بکەیتەوە.

نرخی بارگاوی کەرەوەی Pixelsnap بە ڕاگرەوە بریتییە لە 69.99 دۆلار و بارگاوی کەرەوە بازنەییەکە کە ڕاگری هەیە نرخی بریتییە لە 29.99 دۆلار. نرخی کەڤەرەکانیش بریتییە لە 49.99 دۆلار بۆ هەموو مودێلەکان جگە لە مۆدێلی Pixel 10 Pro Fold کە نرخی 69.99 دۆلارە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/zx8g0UL
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە