جێگرەوەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز و macOS بە خۆڕایی بەدەست بهێنە

مایکرۆسۆفت ئۆفیس بەکارهێنانێکی یەکجار بەربڵاوی هەیە بەڵام بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی کاری پێ بکەیت پێویستە بە پارە بیکڕیت، ئەگەر بە شێوازی کراکیش بەکاری بهێنیت ئاوا زۆرجار پاش ماوەیەک کێشەی بۆ درووست دەبێت.

چی ئەگەر جێگرەوەیەکی هەبێت کە خۆی بە تەواوەتی خۆڕاییە؟ بەڵێ جێگرەوەیەکی هەیە بە ناوی LibreOffice کە بە تەواوەتی بە خۆڕاییە و گونجاوە لەگەڵ سیستەمی ویندۆز و macOS و Linux.

جێگرەوەی هەموو پرۆگرامەکانی ئۆفیسی تێدایە وەک مایکرۆسۆفت وۆرد و ئێکسڵ و پاوەر پۆینت.

هەروەها پشتگیری لە فایلی ڕەسەنی مایکرۆسۆفت ئۆفیس دەکات و بە تەواوەتی ئۆفڵاینە (بە بێ ئینتەرنێت کار دەکات).

لەگەڵ هەموو ئەم خاڵە ئەرێنیانە، دەبێت باس لەوەش بکەین ڕووکاری ئەپەکانی سادەترە و بە شێوەیەکی گشتی تایبەتمەندی کەمترە لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس. کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5uL9nl3
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە