مۆبایلی +iQOO Z10 Turbo بە چیسپێتی +Dimensity 9400 نمایش کرا

هەروەکو بڕیار بوو، ئەمڕۆ مۆبایلی +iQOO Z10 Turbo لە چین بە چیپسێتی +Dimensity 9400 نمایش کرا.

ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و قەبارەی 6.78 ئینجە و ڕوونی 1260*2800 پیکسڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە. پاترییەکی گەورەی 8,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات.

کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیسکڵی لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 8 مێگاپیسکڵە. یەک کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 16 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرێت. مۆبایلەکە کار بە ڕووکاری OriginOS 15 دەکات بنەچە لەسەر ئەندرۆید 15.

نرخی مۆبایلەکە لە چین 320 دۆلارە بۆ بیرگەی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 375 دۆلارە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/XLizMmF
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە