وەشانی ژیری دەستکردی ئاستبەرزی GPT-5 بەفەرمی نمایشکرا

ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا پێش ڕاگەیاندنی فەرمی باسمان لە وەشانی نوێی GPT5 کرد کە دزەی پێکرابوو، بەڵام دواتر بەفەرمی لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا سام ئەڵتمان و دەستەکەی وەشانی ئاستبەرزی GPT5یان نمایشکرد. ئەم وەشانە گوزارشتە لە کۆکراوەی زنجیرەی o و هەروەها زنجیرەکانی تری GPT لە پێناوی دروستکردنی مۆدێلێکی یەکخراو. ئەم نەوەیە خاڵی وەرچەرخانە بۆ چات جی پی تی و دروستکەرەکەی کە Open AI یە، م ئاماژەیە بۆ دەستپێکی پەرەپێدانی سیستەمی ژیری دەستکردی بریکارییە وەک لە تەنها چاتبۆتێک.

لەکاتێکدا جی پی تی ٤ هاوکاربوو لە پێشکەشکردنی وەڵامی خێرا بۆ پرسیارگەلێک، جی پی تی ٥ ڕێگە بە چات جی پی تی دەدات وەکو بریکار لە جیاتی بەکارهێنەران کاربکات وەکو دروستکردنی نەرمەواڵە (سۆفتوەیر) و گوزەرکردن بەناو ڕۆژمێری بەکارهێنەر و توێژینەوە ئەنجام دان.

لەگەڵ جی پی تی ٥، ئۆپن ئەی ئای هەواڵی داوە بەکارهێنانی چات جی پی تی ئاسانتر بکات. لەجیاتی داواکردن لەبەکارهێنەران بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخستنی گونجاو، جی پی تی ٥ خۆی ئەم کارە دەکات و بڕیار دەدات باشترین وەڵام پێشکەش بکات، جا ئەمە خێرا وەڵامدانەوە بێت یان پێویست بوونی بەکات بێت بۆ بیرکردنەوە بۆ ئەوەی گوزەربکات بەناو وەڵامەکانی پێش ئەوەی پێشکەشی بەکارهێنەریان بکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا، سام ئەڵتمان گوتی “جی پی تی ٥ باشترین مۆدێلە لە جیهاندا” و گوتیشی کە “هەنگاوێکی گرنگە” لە ڕێچکەی کۆمپانیا لە پەرەپێدانی مۆدێلێکی ژیری دەستکرد کە باشتر لە مرۆڤ پێشکەش بکات کە ئەمەش گوزارشتە لە ژیری دەستکردی گشتی AGI. هەروەک ئەم نەوەیە لە زۆر ڕووەوە نمرەی بەرزی لە تاقیکردنەوەکان تۆمارکردووە و توانیویەتی لە کلۆد ٤.١ و جێمنای ٢.٥ پڕۆ و زۆربەی مۆدیلەکانی تر بباتەوە.

 

لە تاقیکردنەوەیەکی تردا دەرکەوتووە کە GPT5 زۆر کەم وەڵامی هەڵە دەداتەوە کە ڕێژەکەی %٤.٨ـە و ئەمەش کەمبوونەوەیەکی بەرچاوە بەبەراورد بە مۆدێلی o3 و GPT-4o کە خەڵەفاوی و وەڵامی هەڵەیان %٢٢ و %٢٠.٦ بوون بەدوای یەکدا.

بەم زووانە GPT5 بۆ هەمووان بەردەست دەبێت و ئەگەر بەشداری پلاانی ٢٠ دۆلاری بکەیت ئەوا بەکارهێنانت زیاتر دەبێت لە خۆڕاییەکە و ئەگەریش بەشداری پلانی ٢٠٠ دۆلاری مانگانە بکەیت بەبێ سنور دەتوانیت بەکاری بهێنیت.

بۆ پەرەپێدەران بە سێ قەبارەی جیاواز دەبێت کە gpt-5 و gpt-5-mini و gpt-5-nano دەبن و نرخی ١ ملیۆن Token بریتی دەبێت لە ١.٢٥ دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/EpWxXQr
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە