لە GitHub مۆدێلە نوێیەکانی ژیری دەستکردی GPT-5 دزەی پێکرا. ئێستا پۆستەکە لە GitHub لابردراوە، بەڵام بەکارهێنەرانی Reddit توانیویانە چەند سکرین شۆتێکی پۆستەکە دەست بخەن و بڵاوییان کردووەتەوە.
وەشانی نوێی ژیری دەستکردەکە بە چوار مۆدێلی جیاواز بەردەست دەبێت کە لە ڕووی کارایی، بیرکردنەوە، نووسینی کۆد و ئەزموونی بەکارهێنەر باشترە. هەروەها لە ڕووی کارایی وەکو ژیری دەستکردی بریکاری (Agnetic AI) زۆر باشتر کراوە.
هەروەکو باسمان لێوە کرد وەشانە نوێیەکە لە چوار مۆدێل پێکدێت بەپێی دزەپێکراوەکە، بەم شێوەیە دەبن:
– GPT-5: بۆ ئەرکی فرە هەنگاو و ئاڵۆز گونجاوە.
– GPT-5-mini: چووستی لە هەموو مۆدێلەکانی دیکە زیاترە و کەمترین تێچووی کار کردنی هەیە.
– GPT-5-nano: مۆدێلێکی خێرایە بۆ ئەو ئەرکانە گونجاوە کە پێویستییان بە خێرایی زۆر و دواکەوتنی کەمە.
– GPT-5-chat: بەهێزترین مۆدێلی وەشانە نوێیەکەیە، گونجاوە بۆ کاری ئاڵۆز و پشتگیری multimodel دەکات.
ڕۆژی ڕابردوو OpenAI ڕایگەیاند وەشانی نوێی ژیری دەستکردەکەیان ئەمشەو لە کاتژمێر 8ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنن.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/EYwGQ05
via IFTTT
0 تێبینیەکان