بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Google Pixel 10 بە چیپسێتی Tensor G5 و زیاتر نمایش کرا

گووگڵ ئەمشەو بۆنەی بەست چەند بەرهەمێکی نوێی رەقەکاڵەی نمایش، لە نێویشیاندا زنجیرە مۆبایلی Google Pixel 10 کە لە سێ مۆدێلی جیاواز پێکدێت.

Google Pixel 10 Pro و Google Pixel 10 Pro XL
دوو باشترینی زنجیرەکەن (مەبەستمان جگە لە جۆری چەماوە). گۆڕانکاری سەرەکی لە نێوانی هەردوو مۆبایلەکە بریتییە لە قەبارەی ڕوونماکانیان، جۆری پرۆ قەبارەی ڕوونماکەی 6.3 ئینجە و جۆری XL قەبارەی 6.8 ئینجە. ڕوونی ڕوونماکان QHD+ و لە جۆری OLED و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتاییان دەگاتە 3,000 نیت.

لە بەشی پشتەوە سێ کامێرا لە خۆ دەگرن، کامێرای سەرەکییان ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی 8K هەیە، هەروەها کامێرای گۆشەفراوان بە ڕوونی 48 مێگاپیسکڵ و کامێرای تێلەفۆتۆش بە هەمان ڕوونی لە خۆ دەگرێت و توانای 100 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵی هەیە. کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 42 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرن.

هەردوو مۆبایلەکە بە چیپسێتی Tensor G5 بەهێز کراوە، کە قەبارەی 3 نانۆمەترییە. پاتری جۆری پرۆ 4,870 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 29 وات و جۆری پرۆ XL قەبارەی پاترییەکەی 5,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 39 وات. هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێ تەل بە تەکەلۆژیای Qi2 بە خێرایی 15 وات.

نرخی دەستپێکی جۆری پرۆ بریتییە لە 1,099 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت و نرخی دەستپێکی جۆری پرۆ XL بریتییە لە 1,199 دۆلار بۆ هەمان بژاردەی بیرگە و ڕام.

Google Pixel 10
ئاست نزمترینی زنجیرەکەیە و جیاوازییە سەرەکییەکانی لەگەڵ جۆری پرۆ بریتییە لە ڕوونما، چیپسێت و کامێراکان.

ڕوونماکەی لە جۆری OLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و قەبارەی 6.3 ئینجە ڕوونی +FHD و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 2,000 نیت.

چیپسێتی Tensor G5 لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی بەشی پشتەوەی ڕوونی 48 مێگاپیسکڵە و کامێرای گۆشەفراوان ڕوونی 13 مێگاپیسکڵە و کامێرایەکی تێلەفۆتۆی 10.8 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرێت کە توانای نزیککردنەوەی 20 هێندەی جۆری دیجیتاڵی هەیە. هەروەها کامێرای سێڵفییەکەی ڕوونی 10.5 مێگاپیسکڵە.

پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 4,970 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 29 واتی وایەر و 15 واتی بێتەل لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای Qi2.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 799 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 899 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bmIXfM
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە