گووگڵ مۆدێلی زیرەکی دەستکردی Genie 3 ڕاگەیاند

گووگڵ ئەمڕۆ مۆدێلێکی نوێی زیرەکی دەستکردی بە ناوی Genie 3 ڕاگەیاند. لە ڕێگەی ئەم مۆدێلەوە دەتوانیت ژینگەیەکی سێ دووری درووست بکەیت کە کارلێکت هەبێت لەگەڵیدا. بە واتایەکی دیکە لە جیاتی ئەوەی تەنها ڤیدیۆیەکی ئاسایی درووست بکەیت لە ڕێگەی ئەو نووسینەی کە بە مۆدێلەکەی دەدەیت، دەتوانیت بەرکەوتەشت هەبێت لەگەڵی. بۆ نموونە دەتوانیت بە مۆدێلەکە بڵێی جیهانێکی سێ دووری درووست بکە کە لەسەر بەفر یاریزانێک خلیسکێنە بکات، ئەوکاتە تۆ دەتوانیت جووڵە بە یاریزانەکە بکەیت لە جیاتی ئەوەی تەنها ڤیدیۆیەک بێت و ئەم دیمەنە پیشان بدات.

بەراورد بە مۆدێلی پێشووتر، دەتوانیت ڤیدیۆی درێژتر درووست بکەیت بەم مۆدێلە. واتە لە جیاتی چەند چرکەیەک ئەوا دەتوانیت چەند خولەکێک ڤیدیۆ درووست بکەیت و کارلێکی ڕاستەوخۆت لەگەڵی هەبێت. ئەم مۆدێلە دەتوانێت ڤیدیۆ بە ڕوونی 720 پێکسڵ و 24 وێنە لە چرکەیەکدا درووست بکات.

ڕەنگە ئەمە مۆدێلێک نەبێت کە بتوانیت بۆ خۆت تاقی بکەیتەوە. بە شێوەیەکی سنووردار بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەبێت بۆ ئەوەی باشتر لە مەترسییەکانی تێبگەن و بۆ داهاتوو و لە کاتی بەردەست خستنی کەمی بکەنەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6h9cBxb
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە