بە فەرمی تابلێتی Galaxy Tab S10 Lite نمایش کرا

دوای زۆرێک لە هەواڵی دزەپێکراو سامسۆنگ بە فەرمی تابلێتی نوێی Galaxy Tab S10 Lite نمایش کرد. تابلێتەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 10.9 ئینجییە لە جۆری TFT LCD بە ڕوونی 2112×1320 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز. پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات.

چیپسێتی Exynos 1380 لەسەر جێگیر کراوە و 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێدەگات. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفی ڕوونی 5 مێگاپێکسڵە.

پاترییەکی 8,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 25 وات دەکات.

نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا بریتییە لە 399 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/IsAeY6m
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە