گووگڵ لە پاڵ نمایش کردنی بەرهەمەکانی دیکەیدا، بیستۆکی نوێی Google Pixel 2a نمایش کرد. ئەم نەوە نوێیە دوای چوار ساڵ لە نەوەی پێشووتر نمایش کراوە و گۆڕانکاری بەرچاوی تێدایە. بۆ نموونە پشتگیری لە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو دەکات. هەروەها چیپی Tensor A1 لەسەر جێگیر کراوە، بەهۆی ئەم چیپسێتەوە ئێستا ئەم بیستۆکە پشتگیری لە زیرەکی دەستکردی جێمینای دەکات و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت چەندین کرداری پێ کورت بکەیتەوە.
بیستۆکەکان بڕوانامەی IP54 بەدەست هێناوە بۆ دژە تۆز و ئارەقە و کەیسەکەش بڕوانامەی IPX4 هەیە.
بیستۆکەکان بە بێ کەیس بەرگەی 7 کاتژمێر و بە کەیسەوە بەرگەی 20 کاتژمێر کار کردن دەگرن.
بۆ یەکەمین جار گووگڵ بیستۆکێک بەردەست دەخات کە دەتوانیت پاتری کەیسەکەی بگۆڕیت لە ئەگەری خراپ بوونی.
نرخی ئەم بیستۆکە نوێیەی ئەپڵ لە ئەمریکا 129 دۆلارە و بە دوو ڕەنگ بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/iQY1963
via IFTTT
0 تێبینیەکان