کۆمپانیای فاستلینک تایبەتمەندییەکی نوێ و گرنگی ڕاگەیاند کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت سۆشیاڵ میدیاکانی وەک فەیسبووک، ئینستەگرام، تیکتۆک، واتسئەپ، سناپچات، ڤایبەر و مەسنجەر بە خۆڕایی بەکار بهێنیت. واتە بەکارهێنانی ئەم سۆشیاڵ میدیایانە هیچ لە گێگابایت کەم ناکاتەوە!
وەک دەزانن زۆرینەی بەکارهێنەران لە ئێستادا بە شێوەیەکی سەرەکی ڕۆژانە سۆشیاڵ میدیاکان بەکاردەهێنن. ئەگەر تۆ فاستلینک بەکاربهێنیت ئەوا خەمی گێگابایتت نابێت چونکە ئەمانە بەخۆڕایین. لە هەمووی گرنگتر ئەم تایبەتمەندییە بۆ پاکێچەکانی 20,000 و 39,000 و 69,000 دیناری بەردەستە و ئەگەر لە ڕێگەی FIB پارە بدەیت لە ناو ئەپلیکەیشنی فاستلینک ئەوا %10 پارەکەت بۆ دەگەڕێتەوە.
هەروەها پاکێجی 18,000 دیناریش بەردەستە، بەڵام تایبەتە بە شاری سلێمانی و هەڵەبجە و تەنها بۆ مۆبایلە. پاکێچەکانی 39,000 و 69,000 دیناری بە شێوەیەکی بەرچاو نوێکراونەتەوە و گێگابایتی زیاتر دابین دەکەن.
ئیتر چاوەڕێی چیت؟ فاستلینک واتا نرخی هەرزان، خێرایی، تایبەتمەندی، خزمەتگوزاری و زیاتریش!
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Withjpa
via IFTTT
0 تێبینیەکان