وا خەریکە پێنج ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر بڵاوبوونەوەی کۆنسوڵی پلەیستەیشن 5 و هەواڵ و دەنگۆکان لەسەر نەوەی داهاتووی کۆنسوڵەکە زیاتر بەدەر دەکەون. یوتیوبەر Moore’s Law is Dead، لە ڤیدیۆیەکی کەناڵی یوتیوبەکەی باسی لە تایبەتمەندی، نرخ و کاتی بڵاو بوونەوەی کۆنسوڵەکە کرد.
کۆنسوڵەکە سێ هێندە توانای زیاتر دەبێت لە ڕێندەرکردنی تەنە سێ ڕەهەندییەکان (3D) بەروارد بە پلەیستەیشن 5 و بە نزیکەی دوو هێندە بەروارد بە پلەیستەیشن 5 پرۆ. هەروەها پشتگیری لە یارییەکانی دوو نەوەی پێشووتری دەکات لە ڕێگەی Backward Compatibility و نرخی 500 دۆلار دەبێت.
جگە لە کۆنسوڵەکە، سۆنی بەنیازە کۆنسوڵێکی دەستی (Handheld Console) دروست بکات، کە دەرچەی microSD و M.2 SSD دەبێت، لەگەڵ ڕوونمایەکی تەچ (لەمس) و پشتگیری لە کورتە هەزە (Haptic Feedback) دەکات. هەروەها نرخی لە نێوان 400 بۆ 500 دۆلار دەبێت.
چاوەڕوان دەکرێت کۆنسوڵەکە نوێیەکان لە ناوەڕاستی ساڵی 2027 دەست بە بەرهەم هێنانیان بکرێت و لە کۆتایی هەمان ساڵ یان لە سەرەتایی ساڵی 2028 بڵاو بکرێنەوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5JAyCGv
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..