ڕێدمی 3 مۆبایلی نوێی نمایش کرد

زنجیرەی ڕێدمی 15 سێ مۆبایلی نوێی لێ نمایش کرا. مۆبایلەکان بریتین لە Redmi 15, 15 5G, 15C. جۆری 5G ڕوونمایەکی قەبارە 6.9 ئینجی لە جۆری IPS LCD هەیە بە تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز. چیپسێتی Snapdragon 6s Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە، لە پشتەوەیدا 3 کامێرا هەیە بەڵام شاومی تەنها وتویەتی سەرەکییەکەیان 50 مێگاپێکسڵە. کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە و پاترییەکی قەبارە 7,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات هەیە. نرخی لە پۆڵەندا بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 240 دۆلار.

جۆری ئاسایی هەمان ڕوونمای جۆری 5G هەیە بەڵام چیپسێتی Snapdragon 685 لەسەر جێگیر کراوە.

پاتری و کامێراشی هاوشێوەیە و نرخی دەستپێکی ئەم جۆرەیان 170 دۆلارە.

هەرچی جۆری Redmi 15C ـیە، ڕوونماکەی 6.9 ئینجە بەڵام ڕوونی 720 پێکسڵە و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە. هەروەها کار بە چیپسێتی MediaTek Helio G81 Ultra دەکات و تەنها وتراوە کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە.

پاترییەکەی 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 33 وات دەکات. نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت لە پۆڵەندا بریتییە لە 130 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/PgEdYk1
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە