هواوەی ئەمڕۆ چەند بەرهەمێکی نمایش کرد و لە نێویاندا تابلێتی MatePad Pro 12.2 نوێ بوو. وەک لە ناوەکەیدا دیارە، خاوەن ڕوونمایەکی 12.2 ئینجییە لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕوونی 2800 × 1840 پێکسڵ. کار بە سیستەمی وەگەڕخەڕی HarmonyOS 4.3 دەکات و بە ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەبێت.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوانەکەی 8 مێگاپێکسڵە، کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە. خاوەن پاترییەکی قەبارە 10,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 100 وات دەکات. سیستەمی ساردکەرەوەی تایبەتی هەیە و پشتیگری لە پێنووسی زیرەک و تەختەکلیل دەکات. نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 859 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/KNh0E16
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..