لە وەشانی سێیەمی تاقیکاری پەرەپێدەران iOS 26، ئەپڵ گۆڕانکاری لە دیزاینی Liquid Glass کردووە، دوای ئەوەی بەکارهێنەران وەشانەکەیان تاقیکردبووەوە باسییان لەوە کرد نووسین و دەقەکان بە زەحمەت دەخوێنرێنەوە.
گۆڕانکارییە نوێیەکە تەواو لەو دیزاینە جیاوازە کە ئەپڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ڕایگەیاند، ئێستا لە بری بەکارهێنانی دیزاینی شووشەیی کە ڕوون (واتا شەفافە) ڕەنگی سپی بەکارهێناوە بۆ ئەپەکانی لایەنی یەکەم، وەک ئەپڵ میوزیک و بەشی ئاگانامەکان.
بۆ نموونە، شریتی ئامرازەکان (Navigation Bar) ئەپی ئەپڵ میوزیک ڕوون (شەفاف) نییە و زیاتر لە ڕەنگی سپی نزیکە. وەک لە دوو وێنەکەی خوارەوە دەرکەوتووە.
هەر بۆ وەبیرهێنانەوەش، هێشتا سیستەمە نوێیەکە لە وەشانی تاقیکاری پەرەپێدەرانە، مەرج نییە ئەمە شێوەی کۆتایی بێت. واتا ئەپڵ تا کاتی بەردەست بوونی وەشانی جێگیری سیستەمەکەی بەردەوام شتی نوێ تاقی دەکاتەوە تا دەگاتە باشترین ڕووکار و ئەنجام بۆ هەموو ئەپ و بەشەکانی سیستەمەکە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/BUXJoL7
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..