کۆمپانیاکەی ئیلۆن مەسک، xAI، مۆدێلێکی نوێی زیرەکی دەستکردی بە ناوی Grok 4 ڕاگەیاند. لەگەڵ ئەوەش مۆدێلێکی بە ناوی SuperGrok Heavy ڕاگەیاند کە بەشداری کردنی مانگانەی 300 دۆلارە.
ئەم مۆدێلە نوێیە چاوەڕوانی زۆری لێ دەکرێت، بەو پێیەی لە کاتی نمایش کردنی ستایشی زۆر کرا. هەروەها ڕاگەیاندراوە بۆ ڕکابەری مۆدێلەکانی داهاتووی زیرەکی دەستکرد، لەوانە GPT 5 کە پێشبینی دەکرێت لە هاوینی ئەمساڵ بڵاو بکرێتەوە.
ئیلۆن مەسک وتی “لەگەڵ ڕێزمدا بۆ پرسیارە ئەکادیمییەکان، ئەم مۆدێلەمان لە ئاستی دکتۆرا باشترە لە هەموو بابەتێکدا بە بێ جیاکاری”.
مۆدێلی Grok 4 یەکێکە لە مۆدێلەکان و مۆدێلی Grok 4 Heavy ـیش ڕاگەیاندرا کە ئاستی بەرزترە. بەراورد لە نێوان ئەم مۆدێلە و چەندین مۆدێلی دیکەی زیرەکی دەستکرد کراوە لە هەڵسەنگاندنی ئەکادیمیدا و ئەم مۆدێلە بە شێوەیەکی بەرچاو باشترە لە مۆدێلەکانی دیکە.
لە پاڵ ئەمانەش، مۆدێلی SuperGrok Heavy ڕاگەیەندرا کە گرانترین بەشداری کردنی مانگانەی هەیە لە ئێستادا. مانگانە 300 دۆلارە و بەشداربووانی ئەم پلانە دەست پێ گەشتنی پێشوەختەیان هەیە بۆ تایبەتمەندییەکان.
مۆدێلی Grok 4 لە مانگی داهاتوو، وە مۆدێلی Grok 4 Heavy مانگی 9 و درووستکردنی ڤیدیۆش لە مانگی 10 بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/mPlVFEz
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..