مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold 7 ئێستا تەنکتر و گەورەتر و بەهێزتریشە

ئەمڕۆ لە بۆنەیەکی شایستەدا سامسۆنگ کۆمەڵێک بەرهەمی نوێی نمایش کرد و لە نێویشیاندا بەهێزترینیان Galaxy Z Fold 7 بوو.

مۆبایلەکە ئێستا ئەستووری تەنها 4.2ملمە کاتێک کراوەتەوە و کێشی تەنها 215 گرامە. ڕوونمای سەرەکی مۆبایلەکە قەبارەی گەورەتر کراوە، ئێستا 8 ئینجە لە جۆری Dynamic AMOLED 2X و ڕوونی +QXGA ـە و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە. هەروەها ڕوونمای دووەمیشی گەورەتر کراوە و قەبارەی 6.5 ئینجە، لە هەمان جۆر و بە هەمان تێکڕای نوێبوونەوەی ڕوونمای سەرەکی، بەڵام ڕوونی +HD ـە. بەڵام پشتگیری لە پێنووسی زیرەک ناکات!

چیپسێتی Snapdragon 8 Elite for Galaxy لەسەر جێگیر کراوە و بۆ یەکەمین جار بە بژاردەی ڕامی 16 گێگابایت بەردەست دەبێت. لە پێش و پاشی پارێزەری Corning Gorilla Glass Ceramic 2 لەسەر جێگیر کراوە و بڕوانامەی IP48ی بۆ دژە ئاو هەیە. گۆڕانکاری گەورەش لە کامێرادا کراوە و ئێستا کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکە ڕوونی 200 مێگاپێکسڵە. هەروەها کامێرای گۆشە فراوانەکەی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە بەڵام ئەتوانێت وێنە بە گۆشەیەکی فراوانتر بچرکێنێت، کامێرای تێلەفۆتۆی بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ هەیە. کامێرای سێڵفی ڕوونمای سەرەکی و کەڤەریش 10 مێگاپێکسڵە. پاترییەکی قەبارە 4,400 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 25 واتی وایەر و 15 واتی بێتەل دەکات. یەکەمین مۆبایلی سامسۆنگ دەبێت لە پاکەتەوە وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 8.0 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 16ی لەسەر جێگیر کرابێت و 7 وەشانی ئەندرۆید و 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێدەگات. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 2,499,000 دیناری عێراقی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ja7Wzl5
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە