کۆمپانیای Open AI نوێترین دۆخی بە ناوی Study Mode ڕاگەیاند کە تایبەتە بە خوێندکاران. کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم دۆخە یارمەتی خوێندکار دەدات باشتر لە بابەتە ئاڵۆزەکان تێبگەن. ئەگەر لەم دۆخەدا پرسیار لە چاتبۆتەکە بکەیت، ئەوا ڕاستەوخۆ بە شێوەیەکی ئاسایی وەڵامت ناداتەوە، بەڵکو هەنگاو بە هەنگاو دڵنیا دەبێتەوە لە تێگەشتنی خوێندکار بە پرسیار کردن لێیان. ئەم دۆخە لە ئێستادا دەستکراوە بە بەردەست خستنی و تەنانەت بۆ ئەو کەسانەشی کە بە خۆڕایی چاتبۆتەکە بەکار دەهێنن بەردەست دەبێت.

لە کاتی پرسیار کردن لە چاتبۆتەکە، ئەگەر ئەم دۆخە کار بکات ئەوا ڕاستەوخۆ لە قۆناغی خوێندنەکەت (بنەڕەتی، دوا ناوەندی، ئامادەیی، زانکۆ) دەپرسێت و دڵنیا دەبێتەوە کە تاوەکو چەند زانیاریت دەربارەی ئەو بابەتە هەیە کە پرسیاری لێ دەکەیت و پاشان بەو پێیە وەڵامت دەداتەوە. هەروەها دەتوانێت کویزیش درووست بکات. بەم هەنگاوانە چاتبۆتەکە وادەکات خوێندکار زیاتر بیر بکاتەوە و پرسیاری زیاتری بۆ درووست بێت لەجیاتی ئەوەی بە ڕاستەوخۆ وەڵامی بداتەوە.
ئەگەر خوێندکارێک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ داوای وەڵامەکەی بکات، چاتبۆتەکە بیری دەخاتەوە کە هەنگاو بە هەنگاو وەڵام بداتەوە و مێشکی خۆی بەکار بهێنێت باشترە. بەکارهێنەران دەتوانن لە هەر کاتێکدا لە کاتی گفتوگۆدا دۆخی خوێندن کار پێ بکەن یان بکوژێننەوە، بۆیە وەڵامەکان هێشتا بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەستن. بە کورتی ئەم دۆخە جیاوازە لە دۆخی ئاسایی بەوەی تەنها یارمەتیت دەدات لە تێگەشتن نەوەک هەموو وەڵامێک ڕاستەوخۆ بداتەوە.
بۆ کارپێکردنی، سەرەتا Chat GPT بکەرەوە و پاشان دۆخی Study and Learn هەڵبژێرە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/SblPH0N
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..