سامسۆنگ ئەمڕۆ لە بۆنەیەکی شایستەدا کۆمەڵێک بەرهەمی نوێی نمایش کرد و لە نێویاندا چەند کاتژمێرێکی زیرەک بوونی هەبوو، لەوانە Galaxy Watch 8 و Galaxy Watch 8 Classic.

جۆری Galaxy Watch 8 بە قەبارەی 40ملم و 44ملم بەردەست دەبێت. جۆری 40ملم قەبارەی ڕوونماکەی 1.34 ئینجە بە ڕوونی 438×438 و جۆری 44 ملم ڕوونماکەی 1.47 ئینجە بە ڕوونی 480×480. هەردوو جۆر ڕوونماکەیان لە جۆری Super AMOLED ـە و ڕووناکی کۆتاییان دەگاتە 3,000 نیت. چیپسێتی 3 نانۆمەتری Exynos W1000 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەی 32 گێگابایتە و ڕامی 2 گێگابایتە.

پاتری جۆری 40 ملم 325 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و جۆری 44 ملم 435 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 10 واتی بێوایەر دەکەن. تەکترین کاتژمێری زیرەکی سامسۆنگە و چەندین دۆخی تەندرووستی جیاواز لە خۆ دەگرێت. هەروەها یەکەمین کاتژمێری زیرەکی جیهانە کە بتوانێت ڕێژەی دژە ئۆکسان بپێوێت. هەروەها بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز و باشتر لەگەڵ زیرەکی دەستکرد تێهەڵکێش کراوە. هەرچی جۆری کلاسیکە، وەک لە ناوەکەیدا دیارە دیزاینێکی جیاوازی هەیە. قەبارەی 46 ملمە و ڕوونماکەی 1.34 ئینجە لە جۆری Super AMOLED و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,000 نیت. پاترییەکەی 445 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و بیرگەی 64 گێگابایتە و تەواوی تایبەتمەندییەکانی دیکەی وەک جۆری ئاساییە.
نرخی جۆری ئاسایی کاتژمێرەکە لە 434,000 دیناری عێراقی و جۆری کلاسیک لە 623,000 دیناری عێراقی دەست پێ دەکات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/opxPwB4
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..