لە هەرێمی کوردستان گەنجی زۆر بەتوانامان هەیە لە بوارە جیاوازەکان دەستێکی باڵایان هەیە، بەڵام چەند هۆکارێک دەبنە بەربەرست بۆ ئەوەی کارەکانیان بە جیهان پیشان بدەن. بەداخەوە یەکێک لە بەربەستەکان خراپی باری داراییە لە هەرێمەکەمان، یان پێویستی بە کاتێکی زۆرە. خاتوونێکی گەنج، بە ناوی ساکار، هەستاوە بە دروستکردنی وێبسایتی Vers.is ئەم کێشەیەی چارەسەر کردووە. کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە بوخچەی کارەکانت، حەز و خولیا و دەستکەوتنەکات لێ دابنێی. واتا Potfolio تایبەت بە خۆت دروست بکەیت بە خۆڕایی و تەنانەت دەتوانیت بیبەستیتەوە بە دۆمەینی تایبەت بە خۆت ئەگەر هەبێت.
چۆن بیرۆکەی ئەوەت بۆ دروست بوو وێبسایتێکی لەو جۆرە دروست بکەن؟
بەردەوام خەڵکی بە تواناو زۆرم دەبینی کە کاری زۆر نایابیان هەیە، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردە خراپەکان بۆ پیشاندانی تیاماون و شوێنێکی پرۆفیشناڵ شک نابەن.
یان بەربەستیان پلاتفۆرمە ئاڵۆز و گرانەکانە، کە کاتێکی زۆر دەخایەنێت بۆ دروستکردن و بڕیاردان و بڕێکی زۆر پارەی پێویستە. یاخود تەنها سۆشیاڵ میدیای ئاسایی بەکاردەهێنن کە شایانی کارەکانیان نییە.
بیرم لەوە دەکردەوە “بۆچی پیشاندانی کارە جوانەکان دەبێت ئەوەندە ئاڵۆز بێت؟ ”
باشترین پۆرتفۆلیۆکان دەبێت خێرا بێ و بە تەواوی ئازادی دەستکاریکردنت هەبێ بۆ هەموو کەسێک بێت نەک تەنها بۆ کەسانێک بێت پارە بدەن یان شارەزای تەکنیکی بن.
بۆچی ڤێرست دروستت کرد؟
هۆکارەکەی زۆر سادەیە ئەویش بریتییە لەوەی کە ڤێرسم دروست کرد چونکە باوەڕم وایە هەر پیشەسازییەک شایانی پۆرتفۆلیۆیەکی جوانە بەبێ ئاڵۆزی.
وەک کەسێک لە کوردستانەوە، خۆم بە چاوی خۆم بینیومە کە بەربەستەکان جا داراییەکان بن، تەکنیکی بن، یان جوگرافیەکان بن چۆن دەتوانن کەسانی بە تواناو بخەنە دواوە لەوەی کە کارەکانیان لەگەڵ جیهان هاوبەش بکەن. ویستم ئەو بەربەستانە بە تەواوی لابەرم لە ڕێگەی ڤێرسەوە.
پلانەکانت چین بۆ داهاتووی ڤێرس؟
لە ئێستادا، سەرنجمان لەسەر تەواوکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر و زیادکردنی چەند تایبەتمەندییەکی زۆر پێویستی ترە. چونکە لە ڤێرس ئامانجەکە ئەوە نییە کە ببینە پلاتفۆرمێک بە زۆرترین تایبەتمەندی. ئامانجەکە ئەوەیە کە “بەسوودترین” بین.
لە ڤێرس هەر تایبەتمەندییەک زیاد بکەین بەباشی بیری لێ دەکەینەوە کە “ئایا بەڕاستی گرنگە بۆ بەکارهێنەر یانیش تەنها ئاڵۆزی بۆ پلاتفۆرمەکە زیاد ئەکات؟”
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/XquzeZx
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..