خێزانی ترەمپ، تۆڕێکی مۆبایلی نوێیان ڕاگەیاند، هەروەها مۆبایلێکی تایبەتیش بە ناوی Trump T1 کە وا بڕیارە لە ئەمریکا بەرهەم بهێنرێت.
تۆڕی مۆبایلەکە تەنها یەک پلانی بەشداریکردنی مانگانەی هەیە بە ناوی (The 47 Plan) کە تێچووی بەشداریکردنی مانگانەی 47 دۆلارە. هەروەها نرخی مۆبایلەکە بریتییە لە 499 دۆلار و تەنها ڕەنگی ئاڵتوونی بەردەست دەبێت لە مانگی هەشت یان نۆی ئەمساڵ.
زانیاری مۆبایلەکە زۆر سەیرە! لە ماڵپەڕی فەرمی لە باسی کامێراکانی دەڵێن 5000 مللی ئەمپێر کاتژمێرییە، بەڵێ بەڵێ بە هەڵە نەتخوێندەوە! هەروەها دەڵێن بیرگەی مۆبایلەکە 12 گێگابایت ڕامە! تەنانەت ئاماژە بە جۆری چیپسێتی مۆبایلەکەش نەکراوە و هیچ وێنەیەکی ڕاستەقینەی مۆبایلەکەش تاکو ئێستا پیشان نەدراوە و تەنها وێنەیەکی سێ ڕەهەندی مۆبایلەکە بوونی هەیە. ڕوونماکەی لە جۆری OLED و قەبارەی 6.78 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/YKOE3BG
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..