ئینڤیدیا گرافیک کاردی RTX 5050 بۆ لاپتۆپ و کۆمپیوتەرەکانی سەرمێز (دیسکتۆپ) بە پشتگیری کردن لە Ray Tracing و DLSS 4 ڕاگەیاند.
گرافیک کاردەکە نرخی 249 دۆلار دەبێت و بۆ کۆمپیوتەرەکانی سەرمێز و ڕامی 8 گێگابایت دەبێت لە جۆری GDDR6 و 2,560 ناووکی CUDA هەیە و پێویستی بە 130 وات وزە هەیە بۆ کارپێکردنی. لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ کڕین.
بۆ لاپتۆپەکان، گرافیک کاردەکە ڕامی 8 گێگابایت دەبێت لە جۆری GGDR7 و 2,560 ناووکی CUDA هەیە. ئەو لاپتۆپانەی کە گرافیک کاردەکە لە خۆ دەگرن نرخی دەستپێکییان لە 999 دۆلارە و ئەمڕۆ هەندێکیان بەردەستن بۆ کڕین.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/T4JxEDs
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..