ناتوانیت لە ڕێگەی دوگمەی وزە (Power) مۆبایلەکەت بکوژێنیتەوە؟ چارەسەر لێرەیە

لە وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆید و بەرەوپێشچوونی زیرەکی دەستکرددا، بۆ بەکارهێنانی زیاتری زیرەکی دەستکرد کۆمپانیاکان ڕێگای جیاواز دەگرنە بەر.

یەکێک لەو ڕێگایانە بریتییە لە گۆڕینی فەرمانی ئاسایی دوگمەی وزە (Power) کە بۆ کوژاندانەوە و هەڵکردنەوەی مۆبایل بەکاردێت. لە مۆبایلە نوێیەکاندا کاتێک دوگمەی وزە دادەگریت یاریدەدەری زیرەکی دەستکردی گووگڵ دەکرێتەوە. بۆ گەڕاندنەوەی فەرمانی ئاسایی دوگمەی وزە ئەم ڕێگانە جێبەجێ بکە (ئێمە لەسەر مۆبایلی شاومی و سامسۆنگ فێرکارییەکە دادەنێین، بەڵام لە هەموو مۆبایلەکانی دیکەشدا هەنگاوەکان نزیکن لەمانەوە).

بۆ مۆبایلەکانی شاومی:

1- بەشی Settings بکەرەوە.

2- بەشی Additional settings بکەرەوە.

3- بەشی Gesture Shortcut بکەرەوە.

4- بەشی Launch Google Assistant بکەرەوە.

5- ئەم بەشە ناچالاک بکە.

بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ:

1- بەشی Settings بکەرەوە.

2- بەشی Advanced Features بکەرەوە.

3- بەشی Side Button بکەرەوە.

4- بەشی Long Press بکەرەوە.

5- پاشان بژاردەی Power off menu هەڵبژێرە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/uIJkPEG
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە