بە فەرمی ئەمڕۆ پۆکۆ مۆبایلی نوێی Poco F7ی بە 3 ڕەنگی جیاواز نمایش کرد. مۆبایلەکە بڕوانامەی IP68ی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە. سیستەمی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت و چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 4 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 6,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش بەهێزی 22.5 وات دەکات.
ڕوونماکەی قەبارەی 6.83 ئینجە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1280×2772 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,200 نیت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و هەستەوەرەکەی لە جۆری Sony IMX882 و پشتگیری لە OIS دەکات، لەگەڵ ئەوەش کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی هەیە.
نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 399 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 449 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/admYT3M
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..