گووگڵ تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ زیرەکی دەستکردی جێمینای بۆ بەکارهێنەرانی Workspace بەردەست کرد. ئێستا دۆزینەوەی زانیاری لە ناو PDF ئاسانتر کراوە و ئێستا جیا لە Google Drive جێمینای دەتوانێت زانیارییەکانی نێو PDF و Google Forms ـیش پوختە و کورت بکاتەوە. ئەم تایبەتمەندییە پشتگیری لە 12 زمانی جیاواز دەکات و لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا بۆ تەواوی بەکارھێنەرانی Workspace بەردەست دەکرێت.
ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارھێنەرانی Google Forms ـیش بەردەست کراوە و تەنها پشتگیری لە زمانی ئینگلیزی دەکات لە ئێستادا و لە ڕۆژی 26ی ئەم مانگەوە بۆ بەکارهێنەرانی Workspace بەردەست دەکرێت.
هەروەها گووگڵ تایبەتمەندی help me create بۆ Google Forms بەردەست کردووە کە دەتوانێت بە شێوەیەکی خۆکارانە فۆرم درووست بکات لەسەر بنچینەی زانیارییەکانی بەکارهێنەر. بەکارهێنەران دەتوانن فایلی Docs, Sheets, Slides, PDF وەک سەرچاوەیەک بەکار بهێنن. تەنها بە زمانی ئینگلیزی لە ڕۆژی 7ی مانگی 7 بەردەست دەبێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ln0RdIY
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..