وەشانی macOS Tahoe 26 بە نوێکردنەوەی دیزاین و باشتر کردنی Spotlight ڕاگەیەندرا

ئەپڵ وەشانی نوێی macOS ڕاگەیاند لە کۆنگرەی WWDC 2025. هەروەکو سیستەمەکانی دیکەی، تەواوی دیزاینی ڕووکارەکەی نوێکراوەتەوە و ناوەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

وەکو باسمان لێوە کرد، ئێستا هەموو بەشەکانی سیستەمەکە دیزاینی نوێ کراوەتەوە، بەشی Dock، وێنۆچکەی ئەپەکان، ویجت و شریتی ئامرازەکان. هەروەها دەتوانیت ڕەنگی فایلەکان بگۆڕیت و ئیمۆجی لەسەرییان دابنێیت.

ئەپی Phone بۆ کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانی ماک بەردەست دەبێت، لە ڕێگەی تایبەتمەندی Continuity هەموو ژمارە مۆبایل، پەیوەندییەکان و ژمارە دڵخوازەکان لە خۆ دەگرێت و دەتوانیت پەیوەندییەکان ئەنجام بدەیت. ئێستا ئامێرەکانی ماک تایبەتمەندی Live Activity لە خۆ دەگرن.

 

بەشی گەڕان Spotlight زۆرترین گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، ئێستا بەکارهێنەر دەتوانێت هەندێک لە کردارەکان هەر لە بەشی گەڕانەکە ئەنجام بدات بێ ئەوەی پێویست بکات ئەپەکان بکەنەوە، وەک نووسینی تێبینی، ناردنی ئیمەیڵ و کارپێکردنی قەدبڕەکان. تەنانەت ئێستا دەتوانیت ئەپەکانی ئایفۆنیش لە ڕێگەی Spotlight بکەیتەوە لە ڕێگەی iPhone Mirroring.

وەشانە نوێیەکە تایبەتمەندییە نوێیەکانی ژیری دەستکردی Apple Intelligence بۆ بەردەست دەبێت، وەک Live Translations، باشترکردنی ئەپی Shortcuts، Genmoji، Playground و وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ بۆ پەیوەندییەکانی FaceTime.

ئەپی Games بۆ سیستەمەکە بەردەست دەبێت، دەتوانیت یارییەکان لە ڕێگەیەوە کار پێ بکەیت و لەگەڵ هاوڕێیەکان ڕکابەری بکەن لە ناو یارییەکان. هەروەها ئەپڵ Metal 4 ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدەران، MetalFX Frame و FPS باشترکراوە.

وەشانی macOS Tahoe لە پایزی ئەمساڵ بۆ هەموو بەکارهێنەران و لە مانگی داهاتوو وەشانی تاقیکاری بۆ ئامێرە پشتگیری لێ کراوەکان بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1oVQZ8S
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە