ئەپڵ وەشانی نوێی iPadOS 26 لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی بە سەرنج خستنە سەر فرەکرداری و ڕێکخستنی پەنجەرەکان و باشترکردنی ئەپی Files ڕاگەیاند.
هەروەکو ئەوەی پێشووتر باس دەکرا بوو بە ڕاستی، ئێستا iPadOS زۆر هاوشێوەیە لەگەڵ سیستەمی macOS. ئێستا دەتوانیت بە ئاسانی ئەپەکان ڕێکخستنەوەیان بۆ بکەیت. هەروەکو سیستەمی macOS، بەشی لیستی پێڕست زیاد کراوە، کە File، Edit، View، Windows، Format، Arrange و Help لە خۆ دەگرێت.
تایبەتمەندی پێشبینین (Preview) فایلەکانیش بۆ بەردەست دەبێت، کە دەتوانیت فایلی PDF بکەیتەوە و دەستکاری بکەیت. هەروەها ئەپی Files نوێکرایەوە، ئێستا زانیاری فایلەکان بە شێوەیەکی باشتر پیشان دەدات. هەروەها ئەپی پێشوەختە بۆ فایلەکان هەڵبژێرێت، بۆ نموونە وێنەکان لە ڕێگەی Photoshop بکەوە بۆ ئەوەی دەستکاری بکرێن. وە دانانی فایلەکان لە بەشی Dock.
وەشانە نوێییەکە لەگەڵ سیستەمەکانی دیکە لە پایزی ئەمساڵ بۆ ئایپادە پشتگیری لێکراوەکان بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Te6knMf
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..