هواوەی زنجیرەی Huawei Pura 80ی نمایش کرد و جۆری ئەڵترا ئاست بەرزترینێتی. داهێنانی ئەمساڵ برییتیە لە کامێرای تێلەفۆتۆی 50 مێگاپێکسڵی کە بە دوو هاوێنەی جیاوازەوە بەستراوە. لە ڕێگەی ئەم دوو هاوێنەوە ئەتوانیت نزیککردنەوەی 3.7 هێندە و 9.4 هێندەی جۆری ئۆپتیکاڵ ئەنجام بدەیت کە بێگومان پشتگیری لە OIS دەکەن.
کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و 1 ئینجە، هەروەها کرانەوەکەی لە نێوان f/1.6 – f/4.0 و پشتگیری لە OIS دەکات. کامێرای گۆشە فراوانی 40 مێگاپێکسڵی و کامێرایەکی دیکەی 1.5 مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیر کراوە.
ڕوونماکەی قەبارەی 6.8 ئینجە و چەماوەیە، هەروەها لە جۆری LTPO OLED و ڕوونی +FHD ـە و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,000 نیت. پاترییەکەی 5,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 100 واتی وایەر و 80 واتی بێتەل دەکات. بڕوانامەی IP68/69 هەیە و بە دوو ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت.
نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت لە چین بریتییە لە 1,391 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/cj4JUah
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..