سامسۆنگ چیپسێتی نوێی Exynos 2500 نمایش کرد کە پێشبینی دەکرێت لەسەر مۆبایلی گالەکسی فلیپ 7 جێگیر بکرێت. هەواڵی دزەپێکراو هەیە دەباربارەی کۆنگرەی داهاتووی Unpacked کە بۆ نمایش کردنی فلیپ 7 و چەند بەرهەمێکی دیکەیە و بە پێی هەواڵەکە بێت لە ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو کۆنگرەکە بەڕێوە دەچێت.
چیپسێتەکە CPU ـیەکی 10 ناووکی هەیە، یەک دانەیان لە جۆری Cortex-X925 بە خێرایی 3.3 گێگاهێرتز و دوو ناووکی Cortex-A725 بە خێرایی 2.74 گێگاهێرتز و 5 ناووکی دیکەی لە هەمان جۆر بە خێرایی 2.36 گێگاهێرتز و 2 ناووکی دیکەی لە جۆری A520 بە خێرایی 1.8گێگاهێرتز هەیە.
گرافیکی چیپسێتەکە Xclipse 950 کە چوارەمین نەوەی دیزاین کراوی کۆمپانیای AMD ـیە. لەسەر RDNA 3 بنچینە کراوە و پشتگیری لە Ray tracing دەکات.
هەروەها چیپسێتەکە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرد باشتر کراوە و ئێستا 59TOPS ـە، واتە %39 زیاتر لە نەوەی پێش خۆی. پشتگیری لە کامێرا تا ڕوونی 320 مێگاپیکسڵ و ڤیدیۆ تۆمار کردن بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات.
گۆڕانکارییەکی دیکەی گەورەی چیپسێتەکە لە بەشی مۆدێم دایە و ئێستا پشتگیری لە ناردنی پەیام لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەکات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/TSX14JF
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..