کۆمپانیای Anthropic، خاوەنی ژیری دەستکردی Claude، تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کرد کە ڕێگەت پێ دەدات ئەپ لە ناو چاتبۆتەکە دروست بکەیت. تایبەتمەندییەکە لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە.
زۆر بە سادەیی، لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکەوە دەتوانیت داوا لە چاتبۆتەکە بکەیت کە ئەپێکت بۆ دروست بکات و هەر لە ناو چاتبۆتەکەش ئەپەکەت بۆ کار پێ دەکات و دەتوانیت ئەنجامەکەی ببینیت.
ئەو بەکارهێنەرانەی کە دەستییان گەیشتووە بە تایبەتمەندییە چەندین ئەپی جۆراوجۆریان دروست کردووە. هەروەها Anthropic ڕاگەیاند ئەپەکان دەتوانن کارلێک لەگەڵ ژیری دەستکردی Claude بکەن لە ڕێگەی API.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/phgYzPC
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..