چەند کۆرسێکی نایاب بۆ ماوەیەکی کاتی بە خۆڕایی دەربارەی چەند بوارێکی جیاوازی تەکنەلۆژیا بەدەست بێنە

هەبوونی کارامەیی لە بواری تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەردا پێداویستیەکی ڕۆژانەی تاکە و لە زۆرینەی کارەکانیدا بەرکەوتەی لەگەڵ تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەردا دەبێت.

لێرەدا چەند کۆرسێک بە خۆڕایی دەربارەی چەند بوارێکی جیاوازی تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەر دادەنێین (ئاگادار بن ئەم کۆرسانە بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕایین).

1- کۆرسی تەواوەتی لەسەر مایکرۆسۆفت ئۆفیس:

لەم کۆرسەدا بە شێوەیەکی گشتی ئەپەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس باس دەکرێت لە ئاستی سەرەتا تاوەکو پێشکەوتوو. (کرتە لێرە بکە)

2- بنچینەکانی زمانی #C:

زمانی #C زمانێکی پێشکەوتووی بواری پڕۆگرامسازییە. لەم کۆرسەدا لە سفرەوە تاوەکو یەکەمین ئەپڵیکەیشن درووست کردن بەم زمانە باس کراوە. (کرتە لێرە بکە)

3- کۆرسێکی تەواو لەسەر CapCut:

کۆرسێکی تەواو لەسەر ئەپی CapCut بۆ دەستکاری کردنی ڤیدیۆ بۆ سۆشیاڵ میدیا، لە ئاستی سەرەتا تاوەکو پێشکەوتوو. (کرتە لێرە بکە)

4- کۆرسێکی تایبەت لەسەر Canva:

کۆرسێکی تایبەت لە ئاستی سەرەتا تاوەکو دیزاین کردن بۆ سۆشیاڵ میدیا و T-shirt و دەستکاری کردنی ڤیدیۆ و زیاتریش. (کرتە لێرە بکە)

5- کۆرسێکی تایبەت لەسەر زمانی Python:

زمانی پرۆگرامسازی Python لە ئێستادا بەکارهێنانێکی بەربڵاوی هەیە. ئەم کۆرسە لە ئاستی سەرەتا تاوەکو پێشکەوتوو باس دەکات. (کرتە لێرە بکە)

 

* بۆ هەموو کۆرسەکان، پاش کردنەوەی بەستەری کۆرسی دڵخوازت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

1- کرتە لە Enroll now بکە.

2- ئیمەیڵێک بنووسە.

3- پاشان کۆدێکی 6 ژمارەیی بۆ ئەو ئیمەیڵە ڕەوانە دەکرێت و کۆدەکە بنووسە و کۆرسەکە بەدەست بێنە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ZvB631a
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە