بارگاویکەرەوەیەکی MagSafe کە پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی 45 وات دەکات و هەڵگری بڕوانامەی Qi2.2 بۆ بارگاوی کردنەوە دزەی پێکراوە. پێگەی 91mobie ئاماژە بەوە دەکات کە بارگاوی کەرەوەکە بە بژاردەی درێژی جیاواز بەردەست دەبێت، یەک مەتر و دوو مەتر.
ئەگەر هەواڵە دزە پێکراوەکە ڕاست بێت، ئەوا زنجیرەی ئایفۆن 17 بەشێوەیەکی بەرچاو خێراتر بارگاوی دەبێتەوە بەراورد بە نەوەی پێشووتر کە پشتگیری بارگاوی کردنەوەی 25 واتی دەکرد لە ڕێگەی MagSafe، هەروەها لە ڕێگەی بێتەل 15 وات بوو بە تەکنەلۆژیای Qi2.
Qi2.2 دەبێتە وەشانێکی باشتری ستانداردی بارگاوی کردنەوەی Qi2، کە چاوەڕوان دەکرێت پشتگیری بارگاوی کردنەوەی تاکو 50 وات بکات لە کاتی بەردەست بوونی، کە ئەمەش بازدانێکی باشە بەروارد بە وەشانی Qi2.1 کە ئەوپەڕی خێرایی بارگاوی کردنەوەی دەگەیشتە 15 وات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/zhsGjPJ
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..