هواوەی 3 مۆبایلی ئاست بەرزی نوێی ڕاگەیاند

هواوەی زنجیرە مۆبایلی Pura 80ی ڕاگەیاند. هەستەوەری 1 ئینجی و پاتری گەورەتر و چەندین تایبەتمەندی تر لە خۆ دەگرن.

هواوەی Pura 80 بچووکترینی زنجیرەکەیە و ڕوونماکەی تەختە و قەبارەی 6.6 ئینجە بە ڕوونی 1,256 * 2,760 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. پاترییەکەی قەبارەی 5,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی وایەری 66 وات و بێتەلی 50 وات دەکات.

Pura 80

هەرچی جۆری پرۆ و پڵەسە ڕوونماکانیان گەورەترە و چەماوەیە و قەبارەیان 6.8 ئینجە. پاترییەکانیان کەمێک گەورەترە و قەبارەی 5,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە، بەڵام گۆڕانکاری بەرچاو لە بارگاوی کردنەوەکەیان ڕوویداوە. ئێستا پشتگیری بارگاوی کەرەوەی وایەری 100 واتی و بێتەلی 80 واتی دەکەن. جۆری ئاسایی پشتگیری لە دەرچەی USB 2.0 و جۆری پرۆ و پرۆ پڵەس پشتگیری لە جۆری USB 3.1 دەکەن.

Pura 80 Pro

هواوەی جۆری چیپسێتەکانی ئاشکرا نەکردووە. جۆری ئاسایی کامێرای دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە کرانەوەکەی لە نێوان f/1.4-f/4.0 دەگۆڕێت و پشتگیری لە OIS دەکات. هەروەها کامێرای دووربینی 12 مێگاپێکسڵی هەیە کە 5.5 هێندە نزیککردنەوەی هەیە. هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی 13 مێگاپێکسڵی و کامێرایەکی دیکەی 1.5 مێگاپێکسڵی هەیە و کامێرای سێڵفی 13 مێگاپێکسڵە.

Pura 80 Pro Plus

جۆری پرۆ و پرۆ پڵەس کامێرای دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و قەبارەی هەستەوەرەکەی 1 ئینجە ، هەروەها کرانەوەکەی لە نێوان f/1.6-f/4.0 دەگۆڕێت و پشتگیری لە OIS دەکات. هەروەها کامێرای دووربینی 48 مێگاپێکسڵی هەیە (پشتگیری لە OIS دەکات). هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی 40 مێگاپێکسڵی و کامێرایەکی دیکەی 1.5 مێگاپێکسڵی هەیە و کامێرای سێڵفی 13 مێگاپێکسڵە.

بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز و پشتگیری لە Wi-Fi 7 و Bluetooth 5.2 دەکەن.

نرخی جۆری ئاسایی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام جۆری پرۆ لە 975 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت دەست پێ دەکات و جۆری پرۆ پڵەسیش بۆ هەمان بیرگە و ڕام نرخی 1,115 دۆلارە لە چین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/GhoMEgO
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە