وەک ئەوەی پێشبینی کرابوو، گووگڵ یەکەم وەشانی جێگیری ئەندرۆید 16ی بۆ مۆبایلەکانی پێکسڵ ڕاگەیاند. لە ئێستادا وەشانەکە بەردەستە بۆ زنجیرە مۆبایلی پێکسڵ 6 و نوێتر و تابلێتەکانی پێکسڵیش.
ئەو مۆبایل و تابلێتانەی کە پشتگیری لێ دەکەن بریتین لە:
Pixel 6, Pixel 6 Pro, Pixel 6a
Pixel 7, Pixel 7 Pro, Pixel 7a
,Pixel Fold
,Pixel Tablet
Pixel 8, Pixel 8 Pro, Pixel 8a
Pixel 9, 9 Pro, 9 Pro XL, 9 Pro Fold, Pixel 9a
دوو گۆڕانکاری گەورەی ئەندرۆید 16 لەم وەشانەدا بەدی ناکرێت، ئەوانیش بریتین لە Material 3 Expressive (نوێکردنەوەی بنچینەیی لە دیزاینی ڕووکارەکەیدا) و دۆخی دێسکتۆپ.
چەندین گۆڕانکاری هەن، لەوانە ئێستا ئەگەر چەندین ئاگانامە هەبن لە یەک ئەپەوە بە شێوەی کۆمەڵ پیشان دەدرێت.
ئێستا ئاگانامەکان داینامیکین (جوڵاون). بۆ نموونە خواردنێک داوا دەکەیت، ئەوا سات بە ساتی دۆخی گەیاندنەکە لە ئاگانامەکان پیشان دەدرێت.
تایبەتمەندی Advanced Protection ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە زانیارییە کەسییەکانیان لە هێرشەکانی سەرهێڵ و ئەپە زیانبەخشەکان و زیاتریش بپارێزن.
هەروەها تابلێتەکان تایبەتمەندییەکی گرنگیان بۆ باشتر کردنی فرە ئەرکی (Multitasking) بۆ زیاد کراوە، کە ڕێگە دەدات چەندین ئەپ بکەیتەوە لە یەک کاتدا و بیانجوڵێنیت و دەستکاری قەبارەیان بکەیت. ئەم تایبەتمەندییە لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ تابلێتە پشتگیری لێکراوەکان بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/zxoaku4
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..