مایکرۆسۆفت هەردوو بەرهەمی Surface Pro 12 و Surface Laptop 13 نمایش کرد

مایکرۆسۆفت نوێترین بەرهەمەکانی خۆی نمایش کرد، جۆری Surface Laptop 13 کە لاپتۆپی ئاساییە و جۆری Surface Pro 12 کە تێکەڵەی تابلێت و لاپتۆپە. هەردووکیان بە چیپسێتی Qualcomm Snapdragon X Plus بەهێز کراون.

Surface Pro 12

ئەم بەرهەمەی مایکرۆسۆفت کە تێکەڵەی لاپتۆپ و تابلێتە، ڕوونمایەکی 12 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی 2,196 * 1,464 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز هەیە. کامێرای لە دواوە بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ هەیە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 1080 پێکسڵە.

تەختەکلیلی جیاکەرەوەی هەیە و پشتگیری لە پێنووسی Surface Slim Pen دەکات. چیپسێتی Qualcomm Snapdragon X Plus لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت بەردەست دەبێت. دوو دەرچەی USB-C هەیە و قەبارەی پاترییەکەی ئاشکرا نەکراوە. نرخی دەستپێکی ئەم بەرهەمە 799 دۆلار دەبێت.

Surface Laptop 13

ئەم بەرهەمەی دیکەی مایکرۆسۆفت لاپتۆپی تەواوە و قەبارەی ڕوونماکەی 13 ئینجە لە جۆری LCD بە ڕوونی 1,920 * 1,280 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 60 هێرتز. وێبکامێک بە ڕوونی 1080 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەمان چیپسێت و ڕام و بیرگەی جۆری پێشووتری هەیە. دەرچەیەکی USB-A و دوو دەرچەی USB-C و هێدفۆن جاکی هەیە و پشتگیری لە Wi-Fi 7 و Bluetooth 5.4 دەکات. مایکرۆسۆفت قەبارەی پاتری ئەم بەرهەمەشی ئاشکرا نەکردووە و نرخی دەستپێکی بەرهەمەکە بریتی دەبێت لە 899 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/V0GpIfO
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە