لاپتۆپی Razer Blade 14 لە هەموو کات تەنکترە و بە گرافیک کاردی RTX 5070 بەهێز کراوە

Razer لاپتۆپە 14 ئینجەکەی تەنکتر و سووکەڵەتر دەکات، لە هەمان کاتدا بەهێزتریش. بە بژاردەی هەردوو گرافیک کاردی RTX 5060 و RTX 5070 بەردەست دەبێت بە نرخی دەستپێکی 2,299 دۆلار و 2,699 دۆلار.

پێشبینی دەکرێت هەردوو مۆدێلەکە لە ئەم مانگە بەردەست بن بۆ کڕین. هەروەها Razer بژاردەیەکی نوێی بۆ قەبارەی 16 ئینجی ڕاگەیاند کە گرافیک کاردی RTX 5060 لەسەر جێگیر کراوە و نرخی بریتییە لە 2,399 دۆلار.
پرۆسێسەری AMD Ryzen AI 9 365 لە خۆ دەگرێت. ڕوونماکەی لە جۆری OLED و قەبارەی 14 ئینجە و ڕوونی 3K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. تاکو ڕامی 64 گێگابایت و بیرگەی 2 تێرابایت بەردەست دەبێت. هەرچی دەرچەکانی لاپتۆپەکەیە، دوو دەرچەی USB4، دوو دەرچەی USB 3.2 Type-A، یەک دەرچەی HDMI 2.1، دەرچەی جاک و UHS microSD هەیە.
قەبارە و ئەستووری بەروارد بە نەوەی پێشووتری %11 کەمترە، کێشی 1.63 کیلۆگرامە و ئەستوورییەکەی 15.77 ملم. هەروەها پاترییەکەی قەبارەی 72Whr.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/z1j6y9n
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە