چیپسێتی Qualcomm Snapdragon 7 Gen 4 نمایش کرا

کواڵکۆم ئەمڕۆ چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 4 نمایش کرد. ئەم چیپسێتە بنەغاکەی 4 نانۆمەترییە و بەراورد بە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 3 کە دوو ساڵ پێش ئێستا نمایش کرا گۆڕانکاری گەورەی لە تەواوی لایەنەکانەوە تێدا ئەنجام دراوە.

8 ناووکی هەیە و ناووکی سەرەکی خێرایی 2.8 گێگاهێرتزە، هەروەها 3 ناووکی خێرایی 2.4 گێگاهێرتز و 4 ناووکەکەی دیکەی خێرایی 1.8 گێگاهێرتزە. کواڵکۆم دەڵێت بەراورد بە نەوەی پێش خۆی، CPU بە ڕێژەی %27 خێراتر کراوە.

هەروەها GPU بە ڕێژەی %30 باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی و کواڵکۆم تایبەتمەندی تایبەت بە یاری کردنی (Snapdragon Elite Gaming) بۆ چیپسێتەکە بەردەست خستووە، لەوانە Adaptive Performance Engine 4.0. هەروەها پشتگیری لە HDR10, HDR10+, HDR Vivid HLG codecs دەکات.

گۆڕانکاری لە ئەنجامی دانی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکردیشدا تێدا ئەنجام دراوە و NPU ـەکەی %65 باشترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.

پشتگیری لە ڕامی جۆری LPDDR5 و بیرگەی UFS 4.0 دەکات.

ئۆنەر و ڤیڤۆ و ڕیەلمی لە مانگەکانی داهاتوودا مۆبایل بەم چیپسێتەوە نمایش دەکەن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/VU5bmDo
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە