گووگڵ ئەپی NotebookLM بۆ ئەندرۆید و iOS بەردەست دەکات

گووگڵ بە فەرمی ئەپی NotebookLM بۆ ئەندرۆید و iOS ڕاگەیاند. ئەپەکە چەندین بەش لە خۆ دەگرێت و دەتوانیت لە ڕێگەیانەوە سەرچاوەیەک (فایلێکی PDF، نووسینێک، لینکی وێبسایتێک، یان لینکی ڤیدیۆیەکی یوتیوب) بار بکەیت و چەندین کرداری جۆراوجۆری بەسەردا بێنیت. وەک گۆڕینی ئەم سەرچاوانە بە دەنگ لە ستایلی پۆدکاستدا (دەتوانیت فایلە دەنگییەکە داونڵۆد بکەیت) و کورت کردنەوەیان. هەروەها دەتوانیت پرسیار بکەیت لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە وەڵامەکەی وەربگریت.

لە چەند هەفتەی داهاتوودا وەشانی تاقیکاری ئەپەکە بەردەست دەبێت و لە ئەپ ستۆر نووسراوە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی 20ی ئەم مانگە کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی Google I/O بەردەست ببێت.

دەتوانیت ئێستا پێشوەختە خۆت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی بە زووترین کات لە کاتی بەردەست بوونی بتوانیت تاقی بکەیتەوە.

ئای ئۆ ئێس:

  • Notebook LM
    دابەزاندن
  • ئەندرۆید:

  • Notebook
    دابەزاندن


  • from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/cakVLCN
    via IFTTT

    إرسال تعليق

    0 تعليقات

    x
    چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

    هەڵۆ سەلمان
    سەبسکرایبم بکە