لە دوای ماوەیەکی زۆر لە هەواڵ و دەنگۆ، لە کۆتاییدا سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy S25 Edge نمایش کرد بۆ ڕکابەری iPhone 17 Air، کە چاوەڕوان دەکرێت لە پایزی ئەمساڵ نمایش بکرێت.
هەر لە ناوی مۆبایلەکەوە دەزانین کە زۆر تەنکە و کێشی کەمە. کێشی مۆبایلەکە تەنها 163 گرامە و ئەستوورییەکەی تەنها 5.8 ملم. هەروەها پاترییەکەی قەبارەی 3,900 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی بێ تەلیش دەکات
ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینجە لە جۆری Dynamic AMOLED 2X و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕوونی +QHD. بە چیپسێتی Snapdragon 8 Elite تایبەت بە گالەکسی بەهێز کراوە.
کامێرای سەرەکی ڕوونی 200 مێگاپیسکڵە و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات و کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 12 مێگاپیسکڵە و توانای چرکاندنی وێنەی ماکرۆی هەیە. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 12 مێگاپیکسڵە.
بە ڕووکاری OneUI 7 و بنچینە لەسەر ئەندرۆید 15 کار دەکات. نرخی دەستپێکی بریتییە لە 1,099 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت. تاکو ئێستا هیچ دەربارەی بەردەست بوونی نازانین لە بازاڕەکانی کوردستان.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Sjg8afe
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..